کارەبای بەشێک لەوانەی پێوەری زیرەکیان بەستووە دەبڕدرێت

لڤین:

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە و نەبوونەتە هاوبەشی کارەبا کارەباکەی دەبڕدرێت.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە “ئاگاداری ئەو شوێنانە دەکەینەوە کە بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە و بە فەرمی نەبوونەتە ھاوبەشی کارەبا، بەڵام پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە تا رۆژی 2021/8/18 دەرفەتیان ھەیە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن، بەپێچەوانەوە لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە بە کلیکێک کارەباکەی دەبڕدرێت”.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە “تەنیا ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە بە نایاسایی کارەبایان راکێشاوە و پێوەری پێشووی کارەبایان نییە، بەڵام پێوەرى زیرەکیان بۆ بەستراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button