شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی کۆبونەوە

لڤین:

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ تاران، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوونەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران تاوتوێ کران.

 

لە کۆبونەوەکەدا شاندەکەی هەریم پێکهاتوون لە هەریەکە لە رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری بەشداریان کرد.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button