كۆمپانیای دانە گاز: تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان هیچ قازانجێكمان نەككردووە

لڤین:
كۆمپانیای دانەگاز لەبارەی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سودی 20 ملیار دۆلاریان بۆ هەرێمی كوردستان هەبووە و تا ئێستاش لە هەرێمی كوردستان هیچ قازانجێكیان نەكردووە.

لەرونكردنەوەیەكدا كۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند، سوودی ئابوریمان بۆ كوردستان زیاتر لە 20 ملیار دۆلار بووە، جگە لەوەش گازمان بۆ 80%ی سەرچاوەكانی وزەی كارەبای هەرێمی كوردستان دابین كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان هیچ قازانجێكمان نەكردووە.

ئەو روونكردنەوەیە دوای راگەیەندراوی پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح هات كە تیایدا وتبووی حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە رەشنوسی گرێستی هەیە نەك گرێبەست.

ئەوەشی رونكردەوە، “ئێمە و كۆمپانیا هاوبەشەكانمان گرێبەستمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە نەك رەشنوس، دادگاییەكی نێودەوڵەتی بەناوبانگیش بە گشت مەرجەكانیەوە گرێبەستەكەی پشتڕاستكردوەتەوە”.

كۆمپانیاكە ئەوەشی وتووە، بەدابینكردنی گاز بۆ وێستگەكانی كارەبا، 25 ملیار دۆلار بۆ حكومەتی هەرێم گەڕاوەتەوە، جگە لەوەش بەبڕی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار وەبەرهێنانمان لەگازی هەرێمی كوردستان كردووە.

كۆمپانیای دانەگاز رەتیشیكردەوە، بەرزبونەوەی گازی شل پەیوەندی بە ئەوانەوە هەبێت و دەشڵێت: یەدەگی سەلمێندراوی گازی هەرێمی كوردستان 20-30 ترلیۆن پێ سێجایە، بەمەش ئەو دەردەكەوێت ئەو زانیاریانە ناڕاستن كە باس لەوەدەكەن، هەرێمی كوردستان لەریزبەندی هەشتەمین وڵاتانی خاوەنی یەدەگی گازە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button