تەندروستی بەدەل بەرواری جێگیر نییە

لڤین:
رەوشی تەندروستی بەدەل بەرواری لە زیندان باش نیە و پارێزەرانی داوا دەکەن رۆژی دادگاییکردنەکەی پێشبخرێت.
تیمی پارێزەرانی بەدەل بەرواری، چالاکوانی دەستگیرکراوی بادینان لە نامەیەدا بۆ سەرۆک و ئەندامانی دادگای تاوانی دووی ھەولێر داوا دەکەن، بەھۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر ماوە بۆ رۆژی دادگایکردنەکەی، لە ئێستاشدا رەوشی تەندروستی باش نییە و کێشی دابەزیووە، بڕیاربدەن بەپێشخستنی دادگایکردنەکەی بەدەل بەرواری.
بەدەل بەرواری لە ١٥ی ئایار ٢٠٢٠، لە پارکی ئازادی شاری دھۆک بەبیانوی رێکخستنی خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستگیرکرا، ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢١ یش یەکەم دادگایی بەڕێوەچوو، رۆژی ٣٠ ی ئەیلولی ٢٠٢١ یش بۆ دادگایکردنی دووەمی دیاریکراوە.