ئەردۆگان: کەوتنەوەی ئاگرەکە بە سیاسی مەکەن

لڤین:

سەرۆک کۆماری تورکیا  رایگەیاند، کەوتنەوەی ئاگری دارستانەکان لەسەرتاسەری جیهان بووەتە دیاردە و لەزیادبوندایە،  بۆیە نابێت بۆ مەرامی سیاسی بەکاریبهێنێت.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، کەوتنەوەی ئاگری دارستانەکان لەسەرتاسەری جیهان بوەتە دیاردە و لەزیادبوندایە، لەبەرئەوە پێویست ناکات هیچ کەس و لایەنێک بۆ مەرامی سیاسی بەکاریبهێنێت.

ئەردۆگان وتیشی، ژمارەی فڕۆکە ئاگرکوژێنەوەکان زیادکراوە بۆ 20 فڕۆکە و لەئێستادا 51 هێلیکۆپتەریش لەکاردایە.

سەرۆکی تورکیا ئاشکراشیکرد، لەماوەی هەشت رۆژی رابردودا 187 ئاگر کوژێنراوەتەوە و تائێستا 15 ئاگری دیکەش ماوە کە بەشێکیان لەژێر کۆنترۆڵدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button