دوو تۆمەتباری بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا

لڤین:

پۆلیسی هەولێر، دوو کەسی دەستگیرکرا کە خۆیان وەک هێزی ئەمنی ناساندووە و تۆمەتبارن بە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

پۆلیسی هەولێر، ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٤ی تەمموزی ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاند، ” بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی باشور لەکاتی گەڕان و سوڕان بەنێو شەقامەکانی شاری هەولێر کاتژمێر (٤:٠٠)ی بەرەبەیان توانیان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ک. ع. ا.) و (ر. د. ف.) دەستگیر بکەن بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، هەروەها ئۆتۆمبێلەکەیان لە جۆری (نیسان پیک اب) نەشڕەی پۆلیسیان لێدابوو خۆیان وەک هێزە ئەمنیەکان دەناساند”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ” لەکاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکە و چەکێک لە جۆری (کلاشینکۆف) و چەقۆیەک و ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستال و جامایکا و حەبی ئاڕتین) داگیرا.

لە کۆتایدا ئاماژە بەوە کراوە،” پەڕاوی لێکۆڵینوەیان بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددە (٢١ی چەک و ١٤ی ماددە هۆشبەرەکان) ڕاگیراون.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button