بڕی هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جیهان بۆ مانگی تەمموز ئاشکرا کرا

لڤین:

ڕێکخراوی ڕونبین، بۆ مانگی تەمموز بڕی ٢١ کەشتی قەبارە جیا بارکراون بۆ ٥ وڵاتی ئەوروپی بووە بەڵام بارێکیان کە بۆ وڵاتێکی ئەوروپی بووە نازانرێت لە کوێ گیرساوەتەوە.

ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت بەردەوام لە ساڵی نوێ وە مانگانە خشتەی ناوی کڕیارانی نەوت وناوی کەشتی و بڕی نەوتی بارکراو، بەرواری بارکردن و شوێنی گەشتنی نەوتی هەرێم بڵاو دەکاتەوە. هەروەها بە چەند خشتەیەک نەوتی بارکراوی ساڵانی ڕابوردوشی بڵاو کردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٤ی ئابی ٢٠٢١ ) ڕێکخراوی ڕونبین ، ڕاپۆرتی مانگانەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاودەکاتەوە کە زانیاری لەسەر بەشێکی زۆری نەوتی خاوی بارکراوی هەرێمی کوردستان KBT لە بەندەری جیهانی تورکیا لە مانگی تەموزی ٢٠٢١دا بڵاوکردەوە.

ئاماژەی بەوە داوە کە،” بە پێی ئەو داتایانەی لەبەردەستی ڕوونبینە لەمانگی تەموزدا کڕیارانی نەوتی خاوی هەرێم بڕی ١٢٫٧١٦٫٩٨٦ بەرمیل نەوتیان لە بەندەری جیهانی تورکیا بارکردووە. ئەم بڕانە تەنها نەوتی بارکراوی کەشتییەکانە، بەمانای کۆی بەرهەم و فرۆشی نەوتی هەرێم نایەت”.

ئاشکرایشی کردووەم” لەو مانگەدا بڕی ٢١ کەشتی قەبارە جیا بارکراون و لە لایەن چەند کۆمپانیایەکەوە. نەوتی هەرێم بۆ ٥ وڵات ڕۆشتووە کە سەرجەمیان لە ئەوروپا بووە و یەک باریش کە بۆ ئەوروپا ڕۆشتووە بەڵام نازانرێت لە چ وڵاتێک گیرساوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەیش داوە،” لە مانگی تەموزدا زۆرترین نەوتی هەرێم KBT بۆ ئیتالیا ڕۆشتووە کە بڕی ٦,٣٣,٠٨٥ بەرمیل بووە، دەکاتە ڕێژەی ٥٠٪ و پاش ئەو یۆنان دێت بەپلەی دووەم بڕی ٢,٩٩٩,٩٨٥ بەرمیلی بۆ چووە رێژەی ٢٤٪ هەروەها لەپلەی سێهەم دا ئیسپانیا دێت کە ١,٥٩٩,٩٩٥ بەرمیل ڕێژەی ١٢٪ و پاشتر کرواتیا بڕی ٥٩٩,٩٩٧ بەرمیل ڕێژەی ٥٪ هەر ەها ئیسرائیل بڕی ٣٨٣,٩٢٣ نەوتی بۆ ڕۆشتووە. ئەو بارەش کە ئاراستەکەی نادیارە بریتی بووە لە ٨٠٠,٠٠١ بەرمیل”.

                 خشتەی نەوتی بارکراوی هەرێم لەبەندەری جیهان- مانگی تەموزی ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button