لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن

لڤین:

دەستەی كەشناسی عێراق، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە كەش و هەوای عێراق گۆڕانكاری بەسەردادێت و پلەكانی گەرما دادەبەزێت و باران دەبارێت.

دەستەی كەشناسی عێراقی، لەراگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ ( چوارشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢١ ) ئاشكرایكردوە،” هەفتەی داهاتوو گۆڕانكاری لە كەش و هەوای عێراقدا روودەدات و پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت، هاوكات لەهەندێك ناوچەش باران دەبارێت و هەورەبروسكە دەبێت.”

جێگەی ماوەی چەند رۆژێكە پلەكانی گەرما لە عێراق و هەرێمی كوردستان دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەهەندێك ناوچەی هەرێمیش باران باریوە،ئەمڕۆیش لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی بارا باری، هەروەها پێشبینیش دەكرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە گۆڕانكاری بەسەردابێت و لەهەندێك ناوچەش باران ببارێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button