وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی نوێی بۆ مامۆستایان و منداڵانی باخچە حکومییەکان ڕاگەیاند

لڤین:

بەڕێوبەرایەتى گشتیی پەروەردە،  مەرج و کاتى دابەشکردنى فۆرمى وەرگرتنى منداڵان لە باخچەى ساوایان  لە ١٥ ی ئابی ٢٠٢١ ەوە دەستپێدەکات.

وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوبەرایەتى گشتیی فێرکردنی بنەڕەتی و باخچەی ساوایان، بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی منداڵان، ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ٤ى ئابى ٢٠٢١ ) نوسراوێکى فەرمى ئاڕاستەى بەڕێوبەرایەتى پەروەردەکانی سەر بەو وەزارەتە کردووە، و مەرجەکانی وەرگرتنى منداڵانى لە باخچەى ساوایانى حوکمى بۆ ساڵى خوێندنى ( ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ ) ئاشکرا کردووە کە ئەمانەن:

١- تەمەنى چوار ساڵ لە دایک بووى ( ١ / ١ / ٢٠١٧ ) تاوەكو ( ٣١ / ١٢ / ٢٠١٧ )
٢- منداڵانى تەمەن پێنج ساڵ لە دایک بووى ( ١ / ١ / ٢٠١٦ ) تاوەكو ( ٣١ / ١٢ / ٢٠١٦ ) لە گشت باخچەکانى منداڵانى حکومى.
٣- بەهیچ شێوەیەک بڕە پارە لەدایکان وباوکان وەرناگیرێت بۆ پڕکردنەوەى فۆرم.

 

لە نوسراوێکى هاوشێوەدا کە لە هەمان ڕۆژ بە ژمارەرە ( ١٢٨١١ )  بەڕێوبەرایەتى گشتیی فێرکردنی بنەڕەتی و باخچەی ساوایان، بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی منداڵان، مەرجى وەرگرتنى مامۆستایانى وانەبێژ بۆ باخچەى ساوایانى حکومى ئاشکرا کردوە:-

١-پێویستە مامۆستاى باخچە گشتى بیت سەرجەم وانەکان بڵێتەوە تەنها مامۆستاى ئینگلیزى پێویستە پسپۆڕى تایبەتیان هەبێت.
٢-تەنها یەک مامۆستا دەتوانێت پۆل کۆنترۆڵ بکات لە وانەکانى (کورد، زانست، بیرکارى، ئینگلیزى، چیرۆک) وە دوو مامۆستا دابین بکرێت بۆ وانەکانى (هونەر، وەرزش، چالاکیەکان بە گشتى).
٣-بە هیچ شێوەیەک مامۆستا جێگاى چێشتلێنەر ناگرێتەوە لەبەرئەوەى کارى ئەو نیە.
٤- ژمارەى منداڵان دابەش بکرێت بە سەر مامۆستاى میلاک هەر مامۆستایەک ( ٢٥ ) منداڵى بەربکەوێت.
٥-دەبێت وانەبێژ دەرچووى کۆلێژى پەروەردە/ بەشى باخچەى منداڵان بێت هەروەها دەرچووى هونەرەجوانەکانى بەشى (شانۆ، وەرزش، مۆسیقا، هونەر) بێت.
٦- پێویستە لەکاتى نان خواردن و یاریکردن مامۆستایەک وچاودێرێک هەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button