مانگی رابردوو قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە 25ملیۆن دینار سزای سەرپێچیکارانیداوە

لڤین:
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند لە مانگی رابردوودا 6هه‌زار و729 سه‌ردانی كردووه، 692 سه‌رپێچیان تۆماركردووە 614 پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ش دراوه بە سەرپێچیکاران.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كار و چالاكییه‌كانی مانگی ته‌مووزی راگه‌یاند کە لەو ماوەیەدا 6هه‌زار و 729 سه‌ردانی كردووه، 692 سه‌رپێچی تۆمار كراوه و 614 پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ش دراوه، له هه‌مان كاتدا 78 ماركێت و چێشتخانه و شوێنكار داخراوه.
لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە له ئه‌نجامی چاودێری لیژنه‌كان 12 شوێن دراوه به دادگا و زیاتر له 24 تۆن خۆراك و شمه‌ك ته‌له‌ف كراوه.
لیژنەکان بە ئاماژە کردن بە زیادبوونی سەردانەکانیان لەم مانگەدا دەشڵێن، 25 ملیۆن و 200 هه‌زاردیناریش سزای داراییی دراوه بەسەر ئەو شوێنانەی سەرپێچیان کردووە.