کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە هەڵەبجە کرایەوە

لڤین:
کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە کە لەسەر داوای تەندروستی شارەکە لەلایەن رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دابینکراوە.
لە مەراسمی کردنەوەی کارگەکەدا ئازاد مستەفا قادر، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند: کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی دەکرێتەوە، کە لەسەر داوای ئێمە بۆ ئاژانسی نەتەوەیەگرتوەکان بۆ کۆچ دابینکراوە و لە ڕابردووشدا لە ئامێری هەناسەدان بۆ نەخۆشخانەی وەفا و سەنتەری دڵ هاوکارو پشتیوانمان بوون .
بەریوەبەری تەندروستی هەڵەبجە وتیشی: دەخوازین سەرجەم ئاژانس و ڕێکخراوەکانی دیکەش بەدەم نەخۆشخانەکەوە بێن کە ئێمە لەبەر پێویستی نەخۆشان و بریندارانی چەکی کیمیاوی پێشوەختە پێش وەرگرتن کردمانەوە و هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە دانەخرێت و خزمەتی بریندارانی چەکی کیماوی هەڵەبجە پارێزگاکانی دیکە بکرێت.