هەفتەی داهاتوو منداڵانی قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی وەردەگیرێن

لڤین:
لە رۆژی سێ شەممەی داهاتوەوە قوتابیانی پۆلی یەکەم لە قوتابخانەکای سلێمانی وەردەگیرێن و پەروەردەی رۆژهەڵتی سلێمانیش مەرجەکنی بڵاوکردەوە.
هۆبەی ئەزمونەکانی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی نوسراوێکی ئاراستەی سەرجەم خوێندنگا بنەڕەتیەکان کردووە و تیایدا مەرجەکانی وەرگرتنی قوتابی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ دیاریکردووە.
بە گوێرەی بڕیارەکە لە رۆژی ١٠ی ئابەوە قوتابیانی پۆلی یەکەم وەردەگیرێن و رۆژانە لە كاتژمێر 8:30 تا 12:30 ناو تۆمار دهكرێت
ئەمساڵ لەدایكبوونی 1-1-2015 تاوهكو 31-12-2015 وهردهگیرێت و دەبێ هەردوو فۆرمی (تهندروستی و e-parwarda)ی، پڕكردبێتهوه”.
ئەو کەسانەی کە ناویان تۆمار دەکرێت دەبێت لە رۆژی سەردانەکەیادا كارتی نیشتیمانی پێ بێت به ئهسڵى و كۆپی-یهوه هاوکات دایک و باوکی منداڵی بە بەرپرس زانیوە بۆ ئەوەی کە دەستکاری رۆژی لەدایک بوونی کرابێت