لاهور شێخ جەنگی: ئەو کەسانەی بەرپرسبوون لە ڕوودانی کارەساتی شەنگال روبەڕوی دادگا بکرینەوە

لڤین:  

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوا دەکات ئەو کەس و لایەنانەی بەرپرس بوون لە ڕوودانی کارەسات و جینۆسایدکردنی شنگالیەکان، ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

لاهور شێخ جەنگی، بە بۆنەی ساڵیادی کارەساتی سەنگال پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند:  بۆ هەمیشە بە ڕۆژێکی ڕەش لە مێژووی پڕ قوربانیی ناوچەکەدا دەمێنێتەوە و خەم و ئازار و برینی قووڵی ئەو تاوانەش لە دڵ و دەروونی هەموو شنگالییەکان و خەڵکی کوردستان و ئازادیخوازانی جیهان بە ئاسانی ساڕێژ نابێت.

هاوسەرۆکی یەکێتی بەڵێن دەدات بۆ پشتیوانیکردن و هاوکاریکردنی ئێزدییەکان و خەڵکی شنگال و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.

هەر لەو پەیامەیدا وتوشیەتی: داوا لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین کە قەرەبووی مادی و مەعنەوییان بکاتەوە و ناوچەکە ئاوەدان بکرێتەوە و کاری جدی بکرێت بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکان و ڕزگارکردنی رفێندراوان و چیتر ڕێگە نەدرێت بەهۆی ململانێکانەوە شنگال بە ناسەقامگیری بمێنێتەوە و خەڵکی ڕەسەن و دڵسۆزی ناوچەکەش پشکی گەورەیان پێبدرێت لەناو هێزە ئەمنییەکاندا بۆ پاراستنی شنگال.

لاهور شێخ جەنگی داواشی کردووە “ئەو کەس و لایەنانەی بەرپرس بوون لە ڕوودانی کارەسات و جینۆسایدکردنی شنگالیەکان، ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button