قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، به‌ هه‌موو توانامان پشتیوانی له‌ كۆی ئه‌و هه‌نگاوه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێزدیدا بۆ ژیانی ئاسایی ده‌‌گیرێنه‌‌به‌‌ر.

قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت “ساڵیادی ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ نامرۆڤانه‌یه‌، ده‌بێت هانده‌رمان بێت بۆ ڕێگرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی كوشتنی جیاوازییه‌كان و به‌ كۆیله‌كردن و كوشتاری دڵڕه‌شانه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و جیاوازی ناسنامه‌ و ره‌چه‌ڵه‌ك”.

ده‌قی پەیامی قوباد تاڵەبانی:

خوشك و برایانی ئێزیدی

ڕۆژی 3ی ئاب حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگه‌ساتی شه‌نگال و جینۆسایدی ئێزیدییه‌كاندا تێده‌په‌ڕێت. ساڵیادی ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ نامرۆڤانه‌یه‌، ده‌بێت هانده‌رمان بێت بۆ ڕێگرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی كوشتنی جیاوازییه‌كان و به‌ كۆیله‌كردن و كوشتاری دڵڕه‌شانه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و جیاوازی ناسنامه‌ و ره‌چه‌ڵه‌ك. به‌داخه‌وه‌ هێشتا هه‌نگاوه‌كانی ساڕێژكردنی ئه‌م برینه‌ قووڵه‌ له‌ئاستی پێویستدا نین، به‌ هه‌موو توانامان پشتیوانی له‌ كۆی ئه‌و هه‌نگاوه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێزدیدا بۆ ژیانی ئاسایی ده‌‌گیرێنه‌‌به‌‌ر، له‌مباره‌یه‌وه‌ هیوا و داواكاری زیاترمان له‌ ده‌وڵه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌.

قوباد تاڵه‌بانی

جێگری سه‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button