كه‌وتنی شه‌نگال كه‌وتنی كه‌رامه‌ت

ئێزدی له‌كوردستان‌و عێراق زیاتر له 600 هه‌زار كه‌س بوون، له‌و ژماره‌یه زیاتر له 350 هه‌زار كه‌س ڕووبه‌ڕووی ئاوارهبوونو كوشتن‌و ڕاكردن‌و كۆڕه‌و بوونه‌وه، له‌دوای ڕزگاركردنی شه‌نگالیشه‌وه 150 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان‌و 100 هه‌زار كه‌سیش كۆچی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان كردوه به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا، تائێستاش پتر له 100 هه‌زار كه‌س نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شوێن‌و ڕێی خۆیان.
تائێستا 86 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه، 68 په‌رستگه‌و شوێنی ئاینی‌و مه‌رقه‌د ڕوخێنرا، له‌یه‌كه‌م ساته‌وه ژماره‌ی ڕفێنراو نزیكه‌ی 6500 كه‌س بوون له‌ژن‌و پیاو له‌و ژماره‌یه 3548 ژن‌و كچ‌و 286 پیاوبوون، تائێستا 3550 كه‌س ڕزگاركراوهو 263 كه‌س بێسه‌روشوێنن، هه‌ڵبه‌ت ژماره‌كان له‌وه‌ش زیاترن.
كه‌وتنی شه‌نگال له‌و بارودۆخه‌داو به‌جێهێشتنی شه‌نگال بێشهر وه‌ك كه‌وتنی كه‌رامه‌تی سیاسی‌و سه‌ربازی كورد وابوو، له‌سه‌ر ئه‌و كه‌وتنه‌و بهرگرینهكردن له‌خه‌ڵك كه‌س سزانه‌درا، ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای كه‌وتنه‌كه من كتێبێكی بچوكم به‌ناونیشانی شه‌نگال ئهنفالێكی تر بڵاوكردهوهو هه‌وڵمدا وێنه‌ی برینه‌كه نیشانی هاوزمانهكانم بده‌م، لام وایه ئه‌وه یه‌كه‌م كتێب بوو له‌سه‌ر شه‌نگال دوای كه‌وتنه‌كه.
ئێستا كه یادی كه‌وتنی شه‌نگال ده‌كه‌ینه‌وه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر شه‌نگال به‌رده‌وامیان هه‌یه، جگه له‌هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ناو خۆیشا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئێزدیهكانو شه‌نگال هه‌یه‌و هێشتا حكومه‌تی ههرێمو خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری شهنگالو ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتنێكی ئاكاری‌و ئاشتیانه ئه‌مه‌ش هه‌میشه مایه‌ی نیگه‌رانی شهنگالیهكانه.
له‌یادی كه‌وتنی شه‌نگالدا دیسان ده‌مه‌وێت چیرۆكی زینهتان بیر بخه‌مه‌وه ئه‌و كچه شهنگالیهی به‌پاره‌و هه‌وڵێكی زۆر له‌چنگی داعشه‌كانی تاریكی‌و جه‌هل ڕزگاركرابوو، به‌ڵام دوای ساڵ زیاتر له‌ڕزگاركردنی ئه‌و هێشتا لهڕیشو له‌پیاو سڵی ده‌كرده‌وه‌و نه‌یده‌وێرا سه‌یری پیاو بكات، ئاخر ئه‌و دوای یه‌ك ساڵ لهڕزگاركردنیشی تازه ته‌مه‌نی بووبووه پازده ساڵ، كه‌وتنی شه‌نگال چیرۆكی سه‌دان زینه‌ی تیایه كه هێشتا ئیشیان له‌سه‌رنه‌كراوه.
