سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نوسراوێک ئاراستەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی دەکات

لڤین:
سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نوسراوێک ئاراستەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی دەکات و چەند داواکاریەک دەخاتەڕوو.
فەرید ئەسەسەرد، نوسراویک ئاراستەی مەکتەبی سیایس حزبەکەی دەکات و تیایدا چەند داواکاریەک دەخاتەڕوو دەڵێت: پێویستە دەستبەجێ میدیای فەرمی دوور بخرێتەوە لە ململانێی ناوخۆ، دەبێت میدیای یەکێتی رۆڵی هێورکردنەوە و یەکڕیزی و تەبایی ناوخۆی یەکێتی بینێت.
لە نوسراوەکەدا کە واژۆی فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەسەرەوەیە و ئەمڕۆ دەرچووە و ئاراستەی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی حزبەکەی کردووە دەشڵێت: پێویستە هێزى چەکدار بۆ یەکلایکردنەوەى کێشەی ناوخۆی حزب بەکارنەهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجومەنى سەرکردایەتى باڵاترین دەسەڵاتە و پێویستە بەزووترین کات کوبونەوە ئەنجام بدرێ و سەرجەم کێشەکان ڕێگاچارەی گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە.
هەر لەو پەیامەدا سکرتێری ئەنجومەنەکە هۆشداری داوە لە بەردەوامبوونى کێشەکانی ناوخۆی حزبەکەی و دەڵێت، یەکێتى بەرەو چارەنووسێکى نادیار دەبات.