کلیپەکەی دینا کە گۆرانیەکی حەسەن زیرەکی وتبویەوە سڕایەوە

لڤین:

بەهۆی پێشلکردنی مافی کۆپیرایتی هونەرمەند (حەسەن زیرەک)ەوە، کلیپەکەی دینا لە یوتوب سڕاوەتەوە.

كۆمپانیای هێلی دەنگ، رایگەیاند: بەهۆى پێشێلکردنى مافى کۆپیرایت و مافى هونەرى هونەرمەندى نەمر (حەسەن زیرەک)، کلیپى (کەتانە)ى هونەرمەند (دینا) لە یوتیوب سڕایەوە.

کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:  لەم کلیپە ئاماژە بە ناوی خاوەنی ڕاستەقینەى بەرهەمەکە نەکراوە کە هونەرمەندی نەمر حەسەن زیرەکە.

ئەوەسی ئاشکرا کردووە دینا ڕێگەپێدانی لە بنەماڵەى هونەرمەند (حەسەن زیرەک) وەرنەگرتووە بۆ ووتنەوەى گۆرانییەکە.  هەر بۆیە کۆمپانیاى (هێڵى دەنگ)، گرێبەستى فەرمى لەگەڵ بنەماڵەى هونەرمەند (حەسەن زیرەک) هەیە و تاکە کۆپیرایت هەڵگر (Copyright Holder)ى تەواوى بەرهەمەکانى هونەرمەندەکەیە.

ئەوەشی راگەیاندووە بۆیە دواى داواکردنى سڕینەوەى کلیپەکە لەلایەن بنەماڵەى هونەرمەند و پێشێلکردنى یاسانی کۆپیڕایت، بە ناچاری کلیپەکەمان لە (یوتیوب)دا سڕییەوە.

کۆمپانیاى (هێڵى دەنگ) کۆمپانیایەکى بڵاوکردنەوەی میوزیک و گۆرانی کوردیە لە چوارچێوەی یاساکانی نێودەولەتی کۆپیڕایت کاردەکات و کۆپیڕایت هۆڵدینگە لە کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button