دوڕان کاڵکان: بەرپرسانی یەکێتی ڕێگا بەوە نادەن سلێمانی وەک هەولێر و دهۆکی لێبێت

لڤین:

پەکەکە هەڵویستی خۆی لەسەر کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی رادەگەیەنێت هەموو ئەو هێزانەی دەیانەوێت کورد خاوەن هەڵوێستێکی هاوبەش بێت، هێرشیان دەکرێتە سەر.

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە، لە دیدارێکدا لەگەڵ میدیاکانی نزیک لە حزبەکەی رایگەیاند: یەکێتی هەڵوێستی نەتەوەیی هەبوو، لەبەرامبەر داگیرکاریی هەڵوێستی نیشاندا، هەربۆیە کێشەی ناوخۆییان بۆ دروستکردن، چۆن هێرش دەکەنە سەر پەکەکە، هەمان شت بۆ یەکێتیش دەکەن.

ئەو سەرکردەیەی پەکەکە رایگەیاند: پێویستە زۆر ئاگادار بین، کات کاتی یەکێتییە، نەک شەڕی ناوخۆیی ناو حزبەکان، ڕۆژ ڕۆژی هێڵێکی نەتەوەیی دیموکراتیکە، کێشەی کورد بە یەکڕیزیی و لەسەر هێڵی ئازادیی و نەتەوەیی چارەسەر دەبێت.

کاڵکان هیوای خواست، یەکێتی کێشەکانی خۆی لەسەر هێڵێکی نەتەوەیی و یەکڕیزیی و وڵاتپارێزیی چارەسەر بکات، داواشیکرد سلێمانی وەک هەولێر و دهۆکی لێنەیەت.

لەبارەی بە هەوڵیر و دهۆک بوونی سلێمانی ئەندامەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە وتی: پێمانوایە بەرپرسانی یەکێتی ڕێگا بەوە نادەن، باوەڕمان وایە خەڵکی وڵاتپارێزی سلێمانییش ڕێگا بەمە نادەن.

ئەو گەشبینی خۆی بۆ چارەسەری کیشەکانی یەکێتی دەربڕی ووتی “هەڵوێستی یەکێتی زۆر گرنگە، پێمانوایە، یەکێتی لە کاتێکی نزیکدا بە هەڵوێستێکی نەتەوەیی، ئەو کێشانە چارەسەر بکات”.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button