وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشەی نوێ لە ئێران دەکات

لڤین:

وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و رایگەیاند، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانمان لە ناوچەکە و دەمانەوێت وەڵامی هاوبەشی کارە خراپەکانی ئێران بدەینەوە.

ئەنتۆنی بلینکن رایگەیاند، بەڵگەی تەواویان لەبەردەستە دەیسەلمێنێت ئێران لە پشت هێرشی سەر کەشتیە ئیسرائیلیەکەوەیە، کە بەهۆیەوە دوو کەس لە ستافی کەشتیوانی گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان بەریتانی و ئەوی دیکەشیان رۆمانییە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: هێرشکردنە سەر کەشتیێکی بازرگانی هیچ پاساوێك هەڵناگرێت، کە لە گەشتێکی بازرگانیدا بووە لە ئاوە نێودەوڵەتیەکان.

ئەو وتیسی: کردارەکانی ئێران هەڕەشەیەکی راستەوخۆن بۆسەر ئازادی جوڵەی بازرگانی ده‌ریاوانی نێودەوڵەتی. بەدڵنیاییەوە وەڵامی هاوبەشمان بۆ ئێران دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button