بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایگەیاند، بارانێکی زۆر باریوە و بەو هۆیەوە ئاو لێڵ دەبێت، داواش دەکات خەڵک دەست بە ئاوەوە بگرن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە “ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەهۆی بارانبارینێکی زۆر لە سەروی شاری هەولێر، کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە، ئاوەکە شێلو (لێڵ) دەبێت”.

بەپێی راگەیێندراوەکە، لێڵبونی ئاو دەبێتە هۆی گرتنەوەی ئیفرازی 1، 2 و 3، داواش لە هاونیشتمانیان دەکات “دەست بە ئاوەوە بگرن تا شێلوی روبار کەم دەبێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button