وەزیری پێشمەرگە: هەماهەنگی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عیراق بۆ ئاستێكی باڵاتر بەردەوام دەبێت

لڤین:

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، پەیوەندی و هەماهەنگی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عیراق بۆ ئاستێكی باڵاتر بەردەوام دەبێت، لەبەرامبەر ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆرستان لە ناوچە جێناكۆكەكاندا.

شۆڕش ئیسماعیل، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ‌و ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو ناوه‌ندی باڵای هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر و به‌غداد و هه‌ر چوار ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی خانه‌قین – كه‌ركوك – موسڵ – كه‌سك)ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقی كۆبووەتەوە‌.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆبوونەوەكەدا شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەكردووە “دوای دروستبوونی ناوەندەكانی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق، تیرۆریستان دەرفەتی قۆستنەوەی كاری تیرۆریستی و تێكدەرانەیان كەمبووەتەوە”.

وەزیری پێشمەرگە جەختیكردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عیراق بۆ ئاستێكی باڵاتر، لەبەرامبەر ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان لەناوچە جێناكۆكەكاندا.

بۆئەو مەبەستەش فەرماندە و ئەفسەرانی بنكەكانی هەماهەنگی ئەمنیی ڕاسپاردووە، كە لەئەرك و فەرمانی خۆیان بەردەوام بن و پاڵپشتی و پشتگیری وەزارەتی پێشمەرگەشی لە پڕكردنەوەی پێویستی و چارەكردنی كەموكوڕییەكان دووپاتكردەوە.

شۆڕش ئیسماعیل ئەوەشی وتووە، ‌ لەماوەی ڕابردوودا دۆخی ناوچە جێناكۆكان لە مەترسیدا بووە ‌و بەردەوام تیرۆریستان دەرفەتی قۆستنەوەی كاری تێكدەرانە و نامرۆڤانەیان هەبووە، بۆیە لە ئێستادا پێشمەرگە و سوپای عیراق پێویستی بەهەماهەنگی و هاوبەشی و چاودێری وردی ناوچەكە هەیە، تا لەو ڕێگەیەوە هاوڵاتیان و دانیشتوان و تەواوی پێكهاتەكانی ئەو ناوچانە پارێزراوبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button