عومەر گوڵپی: مامۆستایانی وانەبێژ لە ٢٠٢١دا تەنها یەک موچەیان وەرگرتووە

لڤین:

ئەندامێکی پەرلەمانی وکوردستان رایگەیاند، لە کاتێکدا دۆخى دارایى حکومەت باشە، بەڵام مامۆستایانی وانەبێژ نەدادەمەزرێنن نە مافە داراییەکانیان دەدەن.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: حکومەت کەمتەرخەمە لە خەرجکردنى مافە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بەجۆرێک لە ساڵى ٢٠٢١ تەنها یەک مانگ پارەى وانەبێژیان بۆ خەرجکراوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکرد: قوتابخانەکان پێویستیان بە مامۆستایە و کەلێنێکى زۆر هەیە چ بە ژمارە چ پسپۆڕى، مامۆستاش پێویستە بە هەمیشەیى خۆى بۆ ئەرکەکەى یەکلا بکاتەوە نەوەک کاتى و نیوەچڵ وەک شێوازى وانەبێژىی، تا بتوانێت لە ئاست ئەو ئەرکانە بێت کە لە سەرشانیەتى بەپێى یاسا بەرکارەکان و سیستمى خوێندن لە هەرێمى کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button