وەفدێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات

لڤین:

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی رایگەیاند،  ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوو وەفدێکی باڵای ھەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەکات.

کوێستان محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاند، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوو ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران سوێندی یاسایی بخوات و وەفدێکی هەرێمیش بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بەشداری ئەو مەڕاسیمە دەکات و چوار وەزیری حکومەتیش لەگەڵ خۆی دەبات.

ئەو هیواشی خواست پەیوەندی باشترمان ھەبێت لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەتایبەتی دوای دەستبەکاربونی ئیبراھیم ڕەئیسی لە پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێران، چونکە ئێمە دوو وڵاتی دراوسێی یەکین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button