سێبەندکراوی کورد بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە لەسێدارە دران

لڤین:

سێ بەندکراوی کورد لە شاری ئورمییەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدران کە بە تۆمەتی ماددەی هۆشەبەر دەستگیرکرابوون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە،  بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی حەمزە ڕەزایی خەڵکی سەڵماس، سێپهر عەباس نژاد و ئەسکەندەر زارع لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

رێکخراوەکە ئاشکرای کردووە ئەو سێ کەسە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button