وەزارەتی کارەبا: قەرزی کارەبا لای هاوڵاتیان دەکرێتە قیست

لڤین:

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە ئێستا رۆژانە 14 بۆ 15 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان و قەرزی کارەبا لای هاوڵاتیان  دەکرێتە قیست.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم لە زاری ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تەکە بڵاویکردەوە، رۆژانە 14 بۆ 15 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت.

ئەوەشی روونکردەوە، 3500 تا 3600 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام خواست لەسەر کارەبا نزیکەی 5000 مێگاواتە،لە ئێستادا خەرجیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان مانگانە 85 ملیۆن دۆلارە.

وتەبێژی کارەبای سلێمانی روونیکردەوە، قەرزەکانی سەر هاوبەشانی کارەبا دەکرێتە قیست، بۆ ئەوەی بتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە.

لە بارەی  پێوەری زیرەک ئاشکرای دەکات زێدەڕۆیی سەر کارەبا چارەسەر دەکات و هیچ هاوبەشێکی کارەبا ناتوانێت دەستکاریی پێوەری زیرەک بکات و بە پێی پێوەرەکە دەتوانێت تا 40 ئەمپێر کارەبا بەکار بێنێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button