بەغداد پێنج ملیار دیناری بۆ جوتیارانی هەرێم رەوانە کرد

لڤین:
بەغداد، بۆ گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بڕی پێنج ملیار دیناری رەوانەی هەولێر کردووە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
هەرچەندە لە هەریمی کوردستاندا ئەمساڵ گەنم لەلاین کۆمپانیاکان و حکومەتی عیراقیشەوە لە جوتیاران وەردەگیرا، بەڵم نرخی گەنم لەحکومەتی عیراقیدا بەرزتربوو بەراورد بە نرخی کۆمپانیادیاریکارەوەکانی هەرێمی کوردستان.
پێچەوانەی ساڵانی رابردوو ئەمساڵ بەغداد زۆر زوو پارەی گەنمی جوتیارانی رەوانە کردووە و نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند “قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە بەغداوە گەیشتووە، کە بڕی 5 ملیار دینارە، 2 ملیار و نیو بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و یەک ملیار و نیو بۆ هەولێر و یەک ملیاریش بۆ جوتیارانی سنوری پارێزگای دهۆک، لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.
لە ئێستادا زیاتر لە 307 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران لە ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 لەلای حکومەتی عێراقی ماوەتەوە و تا ئێستا رەوانە نەکراوە و حکومەتی هەرێمیش بەردەوام باس لەوە دەکات کە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی لای بەغدا ماوە وەربگیرێت.