داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا 360 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە

لڤین:
وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی تەموزی نەوتی وڵاتەکەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بڕی 90 ملیۆن 467هەزار و 794 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتەکە داهاتی نەوت گەیشتوەتە شەش ملیار و513 ملیۆن 792 هەزار دۆلار.
ئەوەشی روونکردووەتەوە ڕۆژانە تێکڕا دوو ملیۆن و 918 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت 72 دۆلار بووە. بەراورد بە مانگی رابردوو داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە 360 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە.