شۆفێری تەکسی بێ لۆگۆ مانگی ٥٠٠ هەزار دینار سزا دەدرێت

لڤین:  

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند دوای مانگی ١١ی ئەمساڵەوە هەر تەکسیەک لۆگۆ کارتی زانیاری نەبێت مانگی ٥٠٠ هەزار سزا دەدرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردەوە:  نوسراوی ژمارە ( 2106) ی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە رێككەوتی 29/7/2021  كە ئاراستەی  وەزارەتی ناخۆ كراوە بۆ مەبەستی پێشنیاركردن لەبارەی درێژكرنەوە ماوەی لێدانی كارتی زانیاری و  لۆگۆ و لەزگەی تەكسی لە هەرێمی كوردستان.

هۆکاری ئو نوسراوەی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە کە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر تەکسی ماوە کە لۆگۆ و کارتی زانیاریان دەرنەکردووە و بەو هۆیەوە بۆ اموەی سێ مانگ درێژکراوەتەوە و ەوەس لە مانگی ١١ی ئەمساڵ دوا وادەیە بۆ ئەو پڕۆژەیە.

وەزارەتەکە روونیدەکاتەوە کە ” دوای ئەو وادەیە داواكراوە لە وەزارەتی ناوخۆ لە رێگەی بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەست بكەن بە رێككارەكان و لێپێچینەوە لەگەڵ شوفێری سەرپێچی كار ئەنجام بدرێت و بە پێ بژاردنی (٥٠٠) هەزار دینار سزا بدرێن  و بۆ هەر مانگێك دواكەوتن (٥٠٠) هەزار زیادبكرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button