وەزیری کارەبا: بۆری گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشی رادەکێشرێت

لڤین:

بۆری گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشی لە دھۆک رادەکێشرێت و بە هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات تێچووی کارەباش لە رووی ئابوریەوە کەم دەکات.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە: ھەوڵی راکێشانی بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشی لە دھۆک دەردرێت کە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرز دەکاتەوە.

ئەمڕۆ کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان، سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ کەمال محەمەدساڵح، وەزیری کارەبا، باسیان لە زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی گاز بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کرد.

وەزیری کارەبا راشیگەیاند: راکێشانی بۆری گازی سروشتی بۆ وێستگەی كواشێ كە توانای 1000 مێگاوات كارەبای هەیە و بەشێکی زۆری کێشەی کارەبا چارەسەر دەکات و لە رووی ئابووریشەوە سوودێکی زۆری هەیە و تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە.

ئەوەشی روونکردەوە “بڕیارە هیچ جۆرە گازێک لە کێڵگە نەوتییەکان بەفیڕۆ نەچێت و بۆ وێستگەکانی کارەبا و بوارەکانی پێویستی دیکە سوودیان لێ وەربگیرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button