زۆرینەی ئاگرەکانی تورکیا کۆنتڕۆڵکران

لڤین:
ئاگری دارستانەکانی تورکیا بەردەوامە تاکو ئێستا نۆ ئاگر کۆنترۆڵ نەکراون.
بەکر پاکدەمیرلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا راگەیاند ، لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا ١٠٧ ئاگر لە تورکیا کەوتووەتەوە ولەو ژمارەیەش ٩٨ ئاگریان کۆنترۆڵ کراوە و نۆ ئاگریان ھێشتا بەردەوامە.
وەزیری کشتوکاڵی تورکیا وتیشی:ئەو نۆ ئاگرەی نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێن سیانیان لە ناوچەکانی سەر بە شاری ئەنتاڵیان.
ئەو راشیگەیاند: لەبری ھەر نەمامێکی سوتاو ھەزار نەمام دەچێنن، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی رێژەی شێ لە تورکیا ١٠٪ دادەبەزێت، بۆیە پێویستە زیاتر ئاگادار بن و رێوشوێنی توندتر بگرنە بەر تا ئاگرەکان زیاتر نەبن.
بەپێی دواین ئامار بەھۆی ئاگرەکانەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون ئەوە جگە لە زیانە مادییەکان کە ئێستا خەمڵآندنی بۆ نەکراوە.