ئەسەد پێکهێنەری کابینەی حکومەتی راسپارد

لڤین:
سەرۆک کۆماری سوریا، حسێن عەرنوسی راسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری راسپاردووە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
حسێن عەرنوس لەساڵی 2020وە سەرۆک وەزیرانی سوریایە و هەمان ئەرکی پێکهێنانی کابینەی نوێ بەو سپێردراوەتەوە.
دەرچوی کۆلێژی ئەندازیاریی مەدەنییە و چەندین پۆستی حکومی وەرگرتووە لە رابردوودا لە ساڵی ٢٠١١وە لە گەڵ خراپبوونی دۆخی ناوخۆی سوریا پۆستی وەیری وەرگرتووە.