سەبارەت بە دوعا کردن و کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ تورکیا نوسینگەی علی قەرەداغی ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

نوسینگەی رۆژنامەوانی د. علی قەرەداغی رەتیدەکاتەوە کە داوای دوعاو کۆکردنەوەی کۆمەکی بۆ روداوی ئاگرکەوتنەوەو سوتانی دارستانەکانی تورکیا کردبێت.

نوسینگەی رۆژنامەوانی د. علی قەرەداغی،ئەمینداری گشتی یەکێتی مسوڵمانانی جیهان، ئێوارەی ئەمڕۆ ( شەممە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢١ ) روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە،”ھەواڵێکی ھەڵبەستراوی دوور لە ھەموو بنەمایەکی زانستی و ئیتیکی رۆژنامەوانی لەھەندێك پەیچ و سایت بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە گوایا:( من داوای دوعاو کۆکردنەوەی کۆمەکم بۆ روداوی ئاگرکەوتنەوەو سوتانی دارستانەکانی تورکیا کردبێت)”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” کە لە رێگەی ئەم روونکردنەوەیەوە بەتەواوی ئەو ھەواڵە ھەڵبەستراوە رەتدەکەمەوه‌و به‌ هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌یه‌نم كه‌ ھیچ لێدوان و نوسینێکم لەم بارەوە نییە، بۆیە داوا لەو پەیچ و سایتانە دەکەم ئیتیکی رۆژنامەوانی بپارێزن و ئه‌و هه‌واڵه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ لای خۆیان بسڕنه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مافی یاسایی خۆمان بەرامبەریان به‌كاردێنین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button