حکومەتی هەرێم نرخی بەنزین لە هەولێر و دهۆک دادەبەزێنێت

لڤین:

کۆمپانیای کوردنەفت، حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان به‌نزینى بۆ هه‌ندێك له‌ به‌نزینخانه‌كانیان دابینكردوه‌و لە سبه‌ینێوه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى ده‌كه‌ن.

لە ئاگادریەکدا کە کۆمپانیای کورد نەفت، ئەمڕۆ ( شەممە، ٣١ی تەمموزی ٢٠٢١ ) بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە،” بەهۆی ئەوەی حکومەت بڕێکی دیاریکراوی بەنزین دەدات بە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان، بۆیە ئێمەش وەکو کۆمپانیای کوردنەفت لە چەند وێستگەیەکی کوردنەفت دەتوانین ئەو بڕە دابین بکەین بە ( ٦٦٠ ) دینار.”

ناونیشانی وێستگەکان

١- کوردنەفت ( هەولێر، شەقامی ١٠٠م نزیک فلکەی باز )
٢- کوردنەفت ( هەولێر، رێگای بەحرکە بەرانبەر گوندی لوبنانی )
٣- کوردنەفت ( هەولێر، شەقامی ١٠٠م بەرانبەر فامیلی مۆل )
٤- کوردنەفت ( دهۆك، تاخێ سەرهلدان نزیك نەخۆشخانا تەنگاڤیا )
٥- کوردنەفت ( پیرمام-مەسیف رێگەی سەری بڵند )

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button