راپۆرتێكی ئیسرائیلی: ئێران‌و توركیا “لاهور”یان خست

لڤین:

رۆژنامەی هايرێتزی ئیسرائیلی ،دەستگرتنی بافل تاڵەبانی بەسەر یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا بەهاوكاری ئێران‌و توركیا بوە.

زێفی بار، كە یەكێكە لەدیارترین رۆژنامەنوسەكانی ئیسرائیل لەڕاپۆرتێكی شیكارییدا كە رۆژنامەی هايرێتز بڵاویكردوەتەوە، شرۆڤەی روداوو گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی یەکێتی دەکات‌و دەلێت،” بافل تاڵەبانی لەنێو ئەو سەركردانەدا نییە كە وێنەیان لەبەرگی گۆڤارە جیهانییەكاندا بڵاودەبێتەوە، ئەو نەسەرۆك كۆمارەو نەسەرۆك وەزیر، تەنانەت پێشمەرگەیەكی ناسراویش نەبوە، بەڵام یەكێكە لەو كەسە چالاكانەی كە بەكاریگەریی جوڵەی فیزییایی باڵی ( پەپولەیی )و بێ‌ ئەوەی كەسیش هەستی پێبكات، راچەنین‌و گۆڕانكارییەكی پێشببینی نەكراوی دروست كردوە.”

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات كە تا سەرەتای ئەم مانگە بافل لەگەڵ لاهوری ئامۆزای هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بون، ئەو حزبە سیاسییە ماڵباتییەی كە جەلال تاڵەبانی بابی دایمەزراندوە، بەڵام لەسەرەتای ئەم مانگەوە بافل دەستیگرت بەسەر حزبەكەداو خۆی وەك سەرۆكی تاك‌و تەنهای یەكێتی راگەیاند. یەكێتی بەشی رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستانی لەبندەستدایە‌و بافل خاوەنی هێزێكی سەربازیی‌و خاوەنی تاكە كێڵگەی غازیشە لەباكوری عێراق كە دەردەهێنرێت، هەروەها خاوەنی ئەو كێڵگە نەوتانەشە كە 10%ی نەوتی هەرێمی كوردستان بەرهەمدەهێنن. یەكێتی پەیوەندییەكی دەرەكی‌و بازرگانی توندوتۆڵی لەگەڵ ئێرانی دراوسێی هەیە، نەك بەهۆی ئایدۆلۆژیایەوە، بەڵكو بەهۆی ئابورییەوە، هاوپەیمانە سیاسییەكانیشی لەناو پەرلەمان‌و حكومەتی عێراق لەسەر ئەو بنەمایە هەڵدەبژێرێت.

راپۆرتەكە جەخت لەوە دەكات،” كە كوردستان پڕە لەناكۆكی‌و ململانێی توند‌و پاش شەڕێكی دورودرێژ كە لەنەوەدەكانی سەدەی رابردوودا لەنێوان لایەنگرانی تاڵەبانی‌و هەوادارانی بارزانی رویدا، بەهەوڵ‌و كۆششێكی زۆر هەردولایەن حكومەتێكی یەكگرتویان دامەزراند كە دو زۆنەكەی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەبات‌و پۆست‌و پلەو پایەكانیشیان لەعێراقدا بەشێوەیەك دابەشكردوە كە سودی دارایی بەهەردو لایەن دەگەیەنێت.”


 بەڵام ئەو هەیكەلە سیاسییەی لەسەری رێككەوتونو كۆتایی بەكێبڕكێی سیاسی لەنێوان تاڵەبانی‌و بارزانی نەهێناوە، لەبەرئەوەی دو زۆنەكە بونەتە زۆنی دو خێزان. سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی برازای مەسعود بارزانییە، كە تا ساڵی 2017 سەرۆكی هەرێم بو، نەوەی مستەفا بارزانیشە. سەرۆك وەزیرانی هەرێمیش مەسرور بارزانی كوڕی مەسعود بارزانییە، لەم لاشەوە لەزۆنی سەوزدا سەرۆكی یەكێتی بافل تاڵەبانییەو قوبادی براشی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمە، لاهوری ئامۆزاشیان تا ئەمدواییە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری زانیاری بو، كە دەزگایەكی هاوشێوەیەش لەزۆنی زەرد بەناوی پاراستن هەیە.

لەڕاپۆرتەكەدا هاتوە،” كێشەكە ئەوە بو لاهور، كە لەهاوسەرۆكی خراوە لەلایەن بافلەوە، هاوپەیمانێكی دڵسۆزی ئەمەریكا‌و سی ئای ئەی بو، كەسایەتییەكی سەرەكی بو لەشەڕی كورد دژی بەداعش‌و بەرهەڵستكارێكی توندی دەستتێوەردانی ئێران‌و توركیا بو لەهەرێمی كوردستان، توركیا لەدژی بو لەبەرئەوەی پەیوەندی لەنێوان ئیدارەی ئەمەریكی‌و كوردەكانی سوریادا دروستكردبو، كە توركیا بەگروپێكی “تیرۆریست”‌و بەهاوپەیمانی پەكەكە ناویان دەبات‌و لەدژی توركیا دەجەنگێن. پەیوەندی نێوان لاهورو ئێران باش بو، بەڵام ئێران بافلی لەئەو پێپباشترە لەبەرئەوەی پێیوایە مامەڵە كردن لەگەڵی ئاسانترە”.


هەروەها لەراپۆرتەكەدا هاتوە كە “لەهەرێمی كوردستان گریمانەی ئەوە دەکرێ دەستگرتنی بافل بەسەر یەكێتیدا، زادەی هاوكاری‌و پلانی هاوبەشی ئێران‌و توركیایە، كە دەیانەوێ‌ ھەژمونیان لەکوردستان بەهێزتر بكەن‌و كاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق هەبێت كەوا بڕیارە لەمانگی ئەكتۆبەری داهاتودا ساز بكرێت. لەڕاستیشدا ئەوەی سەرنجڕادەكێشێت پاش ماوەیەكی كورت لەدەستگرتنی بافل بەسەر یەكێتیدا، ئەژی ئەمین‌و وەهاب هەڵەبجەیی وەك سەرۆكی دەزگای زانیاری‌و دژە تیرۆر دیاریكرد، كە هەردوكیان پێشتر لەناو حیزبە ئیسلامیەكاندا چالاك بون‌و پەیوەندییەكی تۆكمەیان لەگەڵ ئیتلاعاتی ئێران هەیە. دانانی ئەم كەسانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی بافل هەوڵدەدات هەماهەنگییەكی توندوتۆڵی لەگەڵ ئێران هەبێت، لەئێستاشەوە تا كاتی هەڵبژاردن دەیەوێ‌ كوتلەی هەوادارانی ئێران لەپەرلەمانی عێراقدا بەهێز بكات. لەمانگی رابردودا وەفدێكی یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافل تاڵەبانی سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ حزبە شیعییەكان كۆبۆوە بەمەبەستی گفتوگۆ كردن دەربارەی پێكهێنانی هاوپەیمانی‌و فراكسیۆنێكی سیاسی هاوبەش. سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق، ئاڵا تاڵەبانی رایگەیاند (كوتلەی فەتح نزیكترین كوتلەیە لەیەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە)، ئەم كوتلەیە لەو حزبە شیعیانە پێكهاتوە كە هەواداری ئێرانن‌و هادی عامری سەرۆكایەتییان دەكات‌و سەركردەی ئەو میلیشیا شیعییانەیە كە هێزەكانی ئەمەریكا بەمدواییە هێرشی كردە سەریان وەك وەڵامدانەوەی بەرامبەر بەو هێرشانەی كە ئەمەریكیەكانیان لەعێراق كردبوە ئامانج. ئەم جموجۆڵەی هەوادارانی ئێران كاردانەوەیە بەرامبەر بەو هاوكارییەی لەنێوان مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەلایەك‌و بارزانی‌و موقتەدا سەدر لەلایەكی دیكەوە دروستبوە. پێش 10 رۆژ سەدر رایگەیاند تەوژمی سەدر لەپرۆسەی هەڵبژاردن دەكشێتەوە، هەرچەندە كەس دڵنیا نییە ئەو پابەند دەبێت بەو بڕیارەوە یاخود نا، بەڵام تاران حساب لەسەر چۆنیەتی قۆستنەوەی ئەو بۆشاییە دەكات كە ئەم كشانەوەیە دروستیدەكات‌و چاوی لەسەر ئەو رۆڵەیە كە هاوپەیمانە كوردەكانی لەپڕ كردنەوەیدا دەیبینن”.

راپۆرتەكە لەكۆتاییدا ئاماژە بەوە دەكات كە “ئیدارەی ئەمەریكی بەتەنگ داڕشتنی سیاسەتێكی رونەوە نیە سەبارەت بەعێراق‌و سوریا، هەرچەندە واشنتۆن پێیوایە بافل‌و لاهورو قوباد ناوی پاڵەوانانی چیرۆكی باندێكن، بەڵام سەرەنجام بایدن بۆی دەردەكەوێت كە لەخشتە براوە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button