ژنێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت

لڤین:

لە شاری کرمانشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک لەسەر شەقام تەقەی لە هاوسەرەکەی کرد و بەهۆیەوە گیانی لە دەست دا.   

میدیا ئێرانییەکان، بڵاویان کردەوە کە بەیانیی ئەمڕۆ ( شەممە، ٣١ی تەمموزی ٢٠٢١ ) لە شەقامی ئەنجوومەنی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە شاری کرماشان ژنێک شەش گوللەی بە پیاوەکەیەوە ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە، هۆکارەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیی نێوانیانەوە بووە.

سەبارەت بە ڕووداوەکەیش پۆلیسی کرماشان بە میدیاکانی وتووە، “دوابەدوای ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان ژنەکەیان دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button