دوای ئەوەی شاهیدیان بە خواستی ئاسایش لە دژی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی نەدا
زیندانیانیان بادینان ئەشکەنجە دراون و سوکایەتیان پێکراوە

لڤین:
ئەو زیندانیانەی رۆژی پێنجە شەممە بۆ شاهیدیدان لەسەر بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی برانە دادگا دوای بردنەوەیان بۆ زیندان “ئەشکەنجەدراون و سوکایەتان پێکراوە”.
ڕێکخراوی 17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، پێنج لەو گیراوانەی بادینان دوای بردنەوەیان لە دادگاوە بۆ زیندان لەناو زیندان ئەشکەنجەدراون و سوکایەتی زۆریان پێکراوە.
رێکخراوەکە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە کە “شێروان و گوهدار، هاریوان، شڤان و ئەیاز جۆش و خرۆشێکی زۆریان بە ئامادەبووانی ناو دادگادا” داوە.
ڕەگەز کەمال، ڕێکخەری ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، ئیدانەی ئەو هەڵسوکەوتەی پارتی دەکەن و ناوەندە جیهانیەکانی لێ ئاگادار دەکەنەوە.