پارێزگاری سلێمانی داوای راگرتنی جوڵە لە سنوری سلێمانی دەکات

لڤین:

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، رۆژی سێی ئەم مانگە بۆ ڕێزگرتن لە تەواوی قوربانییەکانی شەنگال، ماوەی پێنج خولەک جوڵە لە تەواوی سنوری پارێزگای سلێمانیدا ڕابگرن.

هەڤاڵ  ئەبوبەکر، رایگەیاند: ‎بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ داوا لە هەموو خەڵکی پارێزگای سلێمانی و تەواوی دامەزراوە دەوڵەتیی و حکومیی و ناحکومیی و سیاسیی و گشتیی و تایبەتەکان دەکەین، لە ڕۆژی سێشەممە ۳ی ئابی ۲٠۲۱، سەعات ۱٠ی بەیانی، بۆ ڕێزگرتن لە تەواوی قوربانییە شکۆمەندەکانی شەنگال و بەتایبەتیی هاوڵاتیانی جوامێری ئێزدیی، ماوەی پێنج خولەک جوڵە لە تەواوی سنوری پارێزگای سلێمانیدا ڕابگرن.

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت: لەو ماوەیەدا هەموومان بەبێدەنگیی بۆ گیانی پاکی قوربانیانی ئەم تاوانە دەوەستین، هەر لێرەوە بە فەرمیی داوا لە بەڕێز ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکەین؛ کە بە بڕیارێک ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی یادی تاوانی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان لە سنوری یاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا جێگیر بکات و ساڵانە لەم ڕۆژەدا ئەم یادە شکۆدارانە بکرێتەوە.

جینۆسایدکردنی ئێزدییەکاندا لە شەنگال و دەوروبەری لە ڕۆژی ۳ی ئابی ۲٠۱٤دا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجامدرا و هێزەکانی پێشمەرگە بە بیانوی نەبوونی چەکی پێویست خەڵکی ناوچەکەیان بەجیهێشت و هیچ بەرگریەکیان نەکرد، بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆری ژن و کچی ئێزدی کەوتنە دەستی چەکدارانی داعسشەوە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button