هەسەدە سێ بازرگانی دابینکەری پێداویستی سەربازی سزادا

لڤین:
هێزەکانی سوریای دیموکراتی سێ کەسی بە ماوەی ١٠ ساڵ زیندانی سزا دا کە پێداویستیان بۆ هێزەکانیان دابین کردووە و وەک خۆیان دەڵێن گەندەڵیان کردووە و پارە زیادیان وەرگرتووە.
هێێزەکانی سوریای دیموکراتی رایگەیاند سێ بازرگان کە کەرەستە و پێداویستیان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکراتی دابینکردووە و وەک تۆڕێکی گەندەڵی ناوی هێناون دەستگیرکراون.
ئەو سێ کەسە کاریان بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی هەسەدە کردووە، کەرەستەکانیان بە چەند قاتی نرخی کەرەستەکان لەسەر هەسەدە هەژمار کردووە و و بەرتیلیانداوە بۆ ئەوەی کارەکەیان ئاشکرا نبێت.
بە گوێرەی بڵاوکراوەی هەسەدە، ئەو سێ کەسە بە نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار گەندەڵیان کردووە و کەرەستەی ساختەیان بە ئۆرجیناڵ فرۆشتووە نە هەسەدە و هەر یەکەیان بە ١٠ ساڵ زیندانی و غەرامەکردن سزادراون.