لە ئیستەنبوڵ نزیکەی دوو هەزار پەنابەر دەستگیرکران

لڤین:

لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە هەڵمەتی هێزەکانی پۆلیسدا لە شاری ئیستامبوڵی تورکیا نزیکەی دوو هەزار پەنابەری نایاسایی دەستگیرکراون کە لە هەوڵدابوون ئەو وڵاتە بجێبهێڵن. 

هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا رایگەیاند: پۆلیسی ئەستەنبوڵ ئۆپراسیۆنێکی کە هەریەک لەناوچە و گەڕەکەکانی شاری ئیستەنبوڵ  ( فاتیح، زەیتن بۆڕنۆ، گوین گوران، کوچوک چەکمەجە، بیوک چەکمەجە، ئەسەنیۆرت، بەیلک دووزو )ی شارەکە ئەنجامدا.

ئەندامەکی فیدراسیۆنی پەنابەران راشتگەیاند لەو هەڵمەتەدا تەنها دوێنێ ٤٣٥ پەنابەر دەستگیرکران وە لەماوەی هەفتەی ڕابردووشدا هەزارو ٥٥٩ پەنابەری دیکە دەستگیرکراون.

ئەو لە زاری پۆلیسەوە گواستویەتیەوە “زۆربەی ئەو پەنابەرانەی دەستگیرمان کردوون بەنایاسایی هاتونەتە ئەستەنبوڵ وە لەچاوەڕوانی ئەوەدابوون بەرەو ووڵاتانی ئەورووپا بڕۆن بەشێکیشیان ڤیزاکانیان بەسەرچورو بەپێی یاسا مانەوەیان نایاساییە”.

هیوا خدر وتیشی: ئەو پەنابەرانەی بەنایاسایی هاتونەتە ئیستەنبوڵ و دەستگیرکراون زۆرینەیان خەڵکانی (ئەفغانستان و پاکستان و سوریان) بەڵام سەرجەم پەنابەرەکان خەڵکانی ٢٤ وڵاتن لەنێوانیشیاندا عێراق هەیە.

ئەو لە بارەی چارەنوسی ئەو پەنابەرە دەستگیرکراوانە وتی: سەرجەمیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران کراون تا لەوێوە ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان ئەنجامبدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button