وەزارەتی ئەوقاف بڕیارێکی لەبارەی داخستنی دەرگای مزگەوتەکانەوە دەرکرد

لڤین:

وەزیری ئەوقافی هەرێم، سەرەڕای ئەوەی دۆخێکی نەخوازراو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووەتە ئاراوە داوادەکەن رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکرێت تا مزگەوتەکان بە کراوەیی بمێننەوە.

لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ ( پێنچ شەممە، ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢١ ) وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە،” باپێكه‌وه‌ ئازیزانمان بپارێزین و مزگەوتەکان به‌ئاوه‌دانى بهێڵینه‌وه‌.”

هەروەها لە بەشێکی تری پەیامەکەدا هاتووە،” به‌رێزان وه‌ك ده‌زانین مزگه‌وت پیرۆزى وتایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌ وماڵى خوداى گه‌وره‌یه‌،  شوێنێكى پیرۆزه‌و نامانەوێت هیچ كه‌سێك له‌مزگه‌وت  تووشى كۆرۆنا بێت،بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مزگه‌وت به‌راوردناكرێت له‌گه‌ڵ هیچ شوێنێكى ديكە.”

 

پەیامێک لەوەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینیەوە  

  

باپێكه‌وه‌ ئازیزانمان بپارێزین و مزگەوتەکان به‌ئاوه‌دانى بهێڵینه‌وه‌ ”  

سه‌ره‌راى ئەم دۆخە نه‌خوازراوەى ھاتۆتە ئاراوە بە ھۆى فايرۆسى كۆرۆناو مه‌ترسیه‌ راسته‌قینه‌كانى له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤایه‌تى كە چى رێگامان بە خۆمان نەدا جارێكى ديكە دەرگاى مزگەوتەكان و شوێنە ئاینیەکان  دابخرێنەوە،  ھەرچەندە ھيچ كامێك لە ئێمە لە گەڵ ‌داخستنى دەرگاى مزگەوتەكان و شوێنە ئاینیەکان نەبوينە و نابین، به‌ڵام لە رابردوو له‌به‌ر سه‌لامه‌تى گیانى ھاوڵاتيان كه‌ لاى خوداى گه‌وره‌( گیانى مرۆڤ له‌هه‌موو شتێ پیرۆزتره‌) لێژنه‌ى باڵاى بەرەنگاربونەوەى كۆرۆنا بۆماوه‌یه‌كى كاتى مزگه‌وته و شوێنە ئايينيەكانى راگرت، ئه‌مه‌ش تەنھا بۆ كۆنترۆڵكردنى كۆرۆناو وه‌ستاندنى شەپۆلەكانى كۆرۆنا بووە.    

بەڕێزان وەك دەزانين له‌ئێستادا كۆرۆنا له‌لوتكه‌دایه‌ رۆژانه‌ هه‌زاران لەئازیزانمان له‌ كوردستان تووشى كۆرۆنا ده‌بن و له‌به‌رچاوى ئێمه‌ش رۆژانه‌ چه‌ندین  کەس به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن،بۆیه‌ لێره‌دا زۆر گرنگه‌ هاوڵاتیانى ئازیزى ئێمه‌ ونوێژخوێنان هۆشیارى و(خۆ پارێزى وخه‌ڵك پارێزى)په‌یڕه‌و بكه‌ن و هه‌روه‌ها مامۆستایانى به‌رێزى ئایینى له‌هه‌موو نوێژو وتارەکان جه‌خت بکەنەوەله‌خۆپارێزى و جێ به‌جێ كردنى رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ دوورى نێوانيان وبەستنى ماسك و هێنانى به‌رماڵى تایبه‌ت  وخاوێن راگرتنى ژینگه‌ى مزگه‌وت،له‌وانه‌یه‌ پرسیارى ئه‌وه‌بكرێ بۆچى مزگه‌وت و شوێنە ئاینیەکان بۆ ماوه‌یه‌ك راگیران و هه‌ندێ شوێنى تر كراوه‌ بوون…؟ به‌رێزان وه‌ك ده‌زانین مزگه‌وت پیرۆزى وتایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌ وماڵى خوداى گه‌وره‌یه‌،  شوێنێكى پیرۆزه‌و نامانەوێت هیچ كه‌سێك له‌مزگه‌وت  تووشى كۆرۆنا بێت،بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مزگه‌وت به‌راوردناكرێت له‌گه‌ڵ هیچ شوێنێكى ديكە.    

هاونیشتیمانیانى ئازیز  

سه‌ردان كارانى مزگه‌وت، بۆئه‌وه‌ى مزگه‌وت دوور بخه‌ینه‌وه‌ له‌هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنابۆكه‌سانى ديكە، باوه‌ك پیرۆزى خۆى تەماشاومامەڵەى لە گەڵ بكه‌ین و هه‌مووان پێكه‌وه‌ بیپارێزین، تكا ده‌كه‌ین و داواكارین، رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان وەك خۆى جێ به‌ جێ بكه‌ن، به‌م كاره‌شمان هه‌میشه‌ ماڵ و پیرۆزى مزگه‌وت به‌كراوه‌یى و ئاوەدانى ده‌بینینن.    

خوداى گه‌وره‌ ئازیزانتان بپارێزێت  

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button