میتی تورکیا بەرپرسێکی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستگیر دەکات

لڤین:

میتی تورکیا، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەیەکی هه‌رێمی كوردستان بەرپرسێکی باڵای پەکەکەمان دەستگیر کردوە.

دەزگای هەواڵگری تورکیا ( میت ) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاندووە،” سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەیەکی هه‌رێمی كوردستان بەرپرسێکی باڵای پەکەکەمان دەستگیر کردوە کە بەنیاز بوە سەفەری دەرەوەی وڵات ئەنجام بدات کە داواکار ژمارە یەک بوە لەلایەن تورکیاوە.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ئەو بەرپرسەی پەکەکە کە دەستگیر کراوە ناوی جەمشید دەمیرە و لە ژێر ناوی خوازراوی پیرە کارکەر کارەکانی لە نێو پەکەکە ئەنجام داوە.”

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای هەواڵگری تورکیا هەر ئەمرۆ ناوبراویان لە ڕێگەی سنوری خابورەوە ڕادەستی تورکیا کردۆتەوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوە،” جەمشید لە ساڵی ٢٠٠٩ وە پەیوەندی کردوە بە ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە و دواتر کراوەتە بەرپرسی ناوچەی ئاگری و دواتر لە ڕێگەی باکوری عێراقەوە توانیویەتی بگاتە ڕۆژئاوا ولەوی بەشداری شەرەکانی دژ بە تورکیای کردوە و دواتر هەر لە ڕێگەی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ توانیویەتی بگاتەوە ناوچەکانی قەندیل.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button