تورکیا ٣٧ کەسی دیپۆرتی ھەرێمی کوردستان کردەوە

لڤین:
تورکیا ٣٧ کۆچبەری کورد دیپۆرتی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە ئەوەش دوای ئەوەی کە لەلایەن هێزەدەریایەکانی یۆنانەوە دەستگیرکرابوون و دیپۆرتی تورکیا کرابونەوە.
لە ١٨ی ئەم مانگە ھێزە دەریاییەکانی یۆنان ٥٧ کۆچبەریان لەنێو بەلەمێکدا لە دەریای ئیجە دەستگیرکرد و دواتر دیپۆرتی تورکیایان کردنەوە.
ئەمرۆ ٣٧ لەو کۆچبەرانە کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان بوون لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیلەوە دیپۆرتی ھەرێمی کوردستان کرانەوە.