فەرمانی دەستگیرکردن بۆ میران محەمەد دەرچوو

لڤین:

فەرمانی دەستگیركردنی بۆ میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی تەندروستیی سلێمانی  ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەرچوو.

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی لە سلێمانی، بڕیاریدا بە دەستگیركردنی میران محەمەد عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی تەندروستیی سلێمانی، بەپێی ماددەی 15 لە یاسای دەستەی دەستپاكی دەرکردووە..

میران محەمەد بە کەسێکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی دەناسرێت، بەڵام بە گوێرەی زانیاریەکان بڕیارەکە دەگەرێتەوە بۆ کاری ئەوکاتەی کە بەڕیوەبەری تەنروستی سلێمانی بووە.

بڕیارەکە بە تۆمەتی، خەرجكردنی چەكی بەڵێندەران بووە، بەنیوە قیمەت یان كەمتر لە قیمەتی خۆی كڕدراوەتەوە و دواتر بە نەقدی (نەختینە) خەرجكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button