وەزارەتی تەندروستی لە بارەی ڤاکسینەوە ئاگاداریەک بڵاو دەکاتەوە

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی ئاگاداری سەرجەم بنکەکانی دابەشکردنی ڤاکسینی کردووەتەوە کە هەر کەسیک لە رێگەی ئۆنلاینەوە خۆی تۆمار نەکردبێت ڤاکسینی پێنەدرێت.

وەزارەتی تەندروستی  حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە “بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە ناوی خۆتان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن لەرێگەی پۆڕتاڵ و ئەپڵیكەیشنی.( kurdvac).”

وەزارەتەکە ئەوەشی راگەیاندووە “بەبێ تۆماركردنی زانیاری پێشوەختە و بێ گەڕانەوەی نامەی رۆژ و رێكەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ناوەندەکانی وەرگرتنی ڤاكسین مەكەن تا ئەو كاتەی لە رێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان (كۆڕەك یان ئاسیاسێڵ) نامەتان بۆ دێت و ئاگاداردەكرێنەوە”.

راشیگەیاندووە “بەدەر لە سیستەمی نۆرە، سەنتەرەکان بەرپرس نین لە وەرنەگرتنی ڤاکسین و دروستبوونی قەرەباڵغی.  هەموو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت بەدەر لە رێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەڕانەوەی نۆرە ڤاکسین بدرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button