قوباد تاڵەبانی بۆ سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکەی یەکێتی و گۆڕان دیاریکرا

لڤین:

ئەمڕۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ئاستی باڵادا کۆبونەوە و قوباد تڵەبانی وەک سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان دیاریکرا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کرد و لەگەڵ شاندێکی ئەو حزبە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، وەک سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاریکرا بۆ شوێنگرتنەوەی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی.

ئەوەش دوای ئەوەهات لە دوای کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی، ئێوارەی رۆژی 19ی ئەم مانگە کشانەوەی خۆی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button