مالیکی: هەڵبژاردن لە وادەی دیایرکراودا ئەنجامدەدرێت

لڤین:

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند. هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، نابێت ئەوانەی كشاونەتەوە بۆچوونی خۆیان بسەپێنن.

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا،رایگەیاند: هەڵبژاردن لە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، ئەو هێزانەش کە بڕیاریانداوە بەشداری نەکەن، ڕێز لە بڕیارەکەیان دەگرین و هەڵوێستی خۆیانە

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە تویتێكدا بڵاویكردووەتەوە “ئەو لایەنانەی دەیانەوێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەنەچێت، نابێت بۆچوونی خۆیان بەسەر زۆرینەی لایەنەکاندا بسەپێنن”.

ئەو ئاماژەی بە هەوڵێستی مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراقداوە و دەڵێت: هەڵبژاردنی پێشوەختە خواستی مەرجەعیەت و خەڵکە، بۆیە پێویستە لەسەر حکومەت بارودۆخی ئەمنیی گونجاو بۆ سەرخستنی بڕەخسێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button