8ی تەمموز، لەنێوان کودەتا و چاکسازیدا.!

مێژووی ئەو ناوچەیە ھەمیشە وابووە، زۆرترین کات بە ھێز پرسە سیاسیەکان یەکلاکراوەتەوە، گۆرین و وەرگرتنی دەسەڵات لە رۆژھەڵاتی ناوەراست ئەگەر جارێک بە پرۆسەی دیموکراسیدا تێپەربووبێت دوو جار بەھێز گۆڕانکاری کراوە و ھاتنە پێشەوە گروپێکی سیاسی بووە، واتە ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو لە سلێمانی بینیمان شتێکی تازە نەبوو وەڵی ھەر پرسی گەرمی كوردستان و عێراق و ناوچەکە بوو، لە گەرمەی ھەواڵی رۆژانە ئەو پرسە لە وڵاتی تونس ھەمان پرسی سیاسی دوبارەکراوە، ڕووداوەکانی ئەو ناوچەیە خاڵی لێکچوو و ھاوبەشیان زۆر زۆرە، ئەوەی سلێمانی و ھەم ئەوەی تونس شەقام و خەڵکی نوخبەی دابەشکردووە بەسەر دوو بەردا، رێژەیی زۆرینە لەو دوو بەرەدا بە ژمارە دیار نیە کامیان زیاترە یاخود کەمتر بەڵام ئەوە یەکلابۆتەوە ھێلی ئەوانەی لە دەسەڵاتەوە نزیکن بەو شێوازە ھاتوونە پێشەوە بۆ دەسەڵات پێی دەڵێن؛(چاکسازی و ئەوانەی دژین بەو شێوازە حوکمڕانیەش دەڵێن؛ کودەتا)
بۆ ئەوەی باشتر لە مانای چاکسازی تێبگەین دەگەرێینەوە بۆ پێناسەی چاکسازی بە شێوە زانستیەکەی کە بە کورترین و سادەترین مانا ئەوەیە؛ چاکسازی لەبەرگێکی یاساییدا جێ بە جێ دەکرێت بۆ ئەو پرسانە؛ (سیاسی، ئابووریی، کارگێری، کۆمەڵایەتی، لەسەرەوە دەست پێ دەکات و لە خوارەوە کۆتایی دێت)، ئایا ئەوەی لە دوای ٨ی تەمموز رویدا بەو شێوەیە بوو؟ ئەگەر ئەو پرسیارە لەخۆم بکرێت دەڵێم؛ نەخێر، مادام ناویان ناوە چاکسازی و گۆرانکاریەکان لە دوو پۆستی ئەمنیکراون دەبوو لە جێگای ھاوسەرۆکی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەت لە شوێنی ئالوگۆڕەکە یان سەرۆکی ھەرێم یاخو سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشەوە ئامادەبوونایە، جگە لەمەش کارەکتەرکانی ناو بانگەشەی ئەو چاکسازیە لە ماسی گرێکی سەرەتایی دەچن کە بە تۆڕێکی بچووک و دڕاوە رۆژانە دەبینین دەستکەوتەکانیان لە جل و بەرگی(تورکی) دەچێت کاتێک دەیشۆی جار جار بچووکتر دەبێتەوە، ڕونە؟
ھەڵگرانی دروشمی چاکسازی بۆچی ئێمەومانان دڵنیا ناکەنەوە لەوەی ئەوەی روویداوە چاکسازی راستەقینەیە و دورە لە کودەتا، ئەگەر دەستی نابینایەک بگرن دەزانن لە ٣٠ ساڵی رابردوو چیکراوە لەو دەڤەرە، کەس ھەیە نەزانێت بە شەو و رۆژ چی روویداوە و چی ئاواکراوە و ھاوردەکراوە لەو سنورانە؟ کەس ھەیە نەزانێت لەو دەڤەر کامە بەرپرس ئەگەر خاوەنی بیرە نەوت و مەسفا نەبێت ئەوە خاوەن پرۆژەیەکی گەورەیی وەبەرھێنانە و خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلارە، کوا ئەوانە بانگی ژێر قامچی یاسا کراون؟ ئەی ھێزە سەربازیەکان؟ چەند جۆر ھێز و ناوی سەیر و سەمەرە ھەیە ئەوانە بۆ چاوپۆشیان ڵێکراوە؟ ھەست ناکەن ماسی گێرکی خراپن؟ دەی بۆچی بێ تاقەت و دڵ تەنگ دەبن لە کاتێک بەرانبەر ھەموو ئەوانە بێ دەنگن شەقام و نوخبە بە چاکسازیەکەتان دەڵێت؛ کودەتا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button