دادگاییکردنی بەدەل بەرواریی و ئومێد بەرۆشکی دواخرا

لڤین:

دادگاییکردنی بەدەل بەرواریی و ئومێد بەرۆشکی، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت بۆ 30ئەیلول دواخرا.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە فەیسبووکی خۆی، وێنەیەکی خۆی لەبەردەم دادگای هەولێر بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: بەبێ بوونی ھیچ بەڵگەیەک لەسەر بەدەل بەرواریی و ئومێد بەڕۆشکی، دانیشتنی دادگا دواخرا.

نوسیویشیەتی “ئەنجومەنی ئاسایش تۆمەتباری کردوون بە گروپی چەکدراری و تیرۆری بەرپرسان، بەڵام دەمانچەیەکیش دەستیبەسەردا نەگیراوە! بەڵگەیەک نیە”.

بەگوێرەی زانیارییەکان دادگاییکردنی بەدەل بەرواریی و ئومێد بەرۆشکی، بۆ 30 ئەیلولی ئەمساڵ دواخراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button