بە مووشەک هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا

لڤین:

بەیانی ئەمڕۆ بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.

میدیا عیراقییەکان بڵاویانكرده‌وه‌، بەیانی ئەمڕۆ دوو مووشەک ئاراسته‌ی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کراوە‌، ئاماژە بەوەشدراوە کە پێدەچێت وەک هێرشەکانی دیکە هێرشەکەی ئەم بەیانییەش گرووپه‌ چەکدارەکانی نزیک لە ئێران ئەنجامیاندابێت، بەڵام تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.

دوای ڕێککەوتنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و جۆ بایدنی، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کشاندنەوەی هێزەشەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عیراق ئەمە یەکەم هێرشی گروپە چەکدارەکانە بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button