ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێکی ڕاگەیاند

لڤین:

ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان، سەردانیكەرانی فەرمانگەكان بەبێ بەكارهێنانی بابەتی خۆپارێزی مامەڵەكانیان رایی ناكرێت.

ئیدارەی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،” ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئەندامانی ژور، كۆبونەوەیەكی تایبەتی ئەنجامدا، بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە و گرتنەبەری رێكارە پێویستەكان بۆ خۆپارێزیی و وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان.”

لە كۆبونەوەدا چەند بڕیارێك دراون كە پێكهاتون لە:

١-  پێویستە كارمەندانی مۆڵ، بازاڕەكان، شوێنە ئاینییەكان، چێشتخانە، كافتریا، هوتێل و  شوێنە گەشتیارییەكان ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن یان تێستی ٧٢ كاتژمێرییان پێبێت، بەپێچەوانەوە شوێنەكان دادەخرێن و مۆڵەتی كاركردنیان بۆ نوێ ناكرێتەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەم خاڵەی سەرەوە ئەم رێكارانەدەگیرێتەبەر.

ا. لیژنەیەكی هاوبەشی ئیدارەی گەرمیان، تەندروستی گەرمیان، قایمقامیەتەكان پێكدەهێنرێت بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێوست بۆ رێكخستنی پرۆسەی وەرگرتنی ڤاكسین.

ب. لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتەكان چاودێری وردی سەرجەم ئەو شوێنانە دەكەن بۆ دڵنیابون لە پابەندبون بە خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاكسین.

٢-  پێویستە سەرجەم فەرمانبەران و كارمەندانی ناوخۆ ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن و رێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێ بكەن هاوكات سەردانیكەرانی فەرمانگەكانیش بەبێ بەكارهێنانی بابەتی خۆپارێزی مامەڵەكانیان رایی ناكرێت، بۆ وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن فەرمانبەرانەوە هەمان لیژنەی سەرەوە كاروباری رێكخستنی پرۆسەكە ئەنجام دەدات.

٣-  دەبێت گەشتیاران لە رێگەی بازگەكان و مەرزی پەروێزخانەوە كە دێنە هەرێمی كوردستانەوە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتبێت یان بەڵگەنامەی تێستی (48) كاتژمێری كۆرۆنایان پێبێت.

٤-  هەمو كۆنفرانس و كۆڕ و كۆبونەوە رۆشنبیری و زانستی و كۆمەڵایەتی و بوارەكانی تر كە ببێتە هۆی دروستكردنی قەرەباڵغی بە هەمو شێوەیەك قەدەغەیە.

٥-  مەلەوانگە و سەرجەم شوێنە گشتیەكان بە كراوەیی دەمێننەوە بە رەچاوكردنی رێكارە تەندروستی و خۆپارێزییەكان.

٦-  رێگە بەدانانی پرسە نادرێت لەنێو گەڕەك و ماڵاندا بەپێچەوانەوە لایەنی سەرپێچیكار رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

٧-  مزگەوت و شوێنە ئاینییەكان بە گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی كراوە دەبن بەپێچەوانەوە لەكاتی پابەند نەبون بە رێنماییەكان دادەدەخرێن.

٨-  ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان داوا لەكەناڵەكانی راگەیەندن (بینراو، بیستراو، تۆڕی كۆمەڵایەتی) دەكات هاوكار بن لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی خۆپارێزی و هاندانی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.

٩-  پێویستە هاوڵاتیان لەكاتی گیانلەدەستدانی كەسوكاریان بە پەتای كۆرۆنا، پابەندبن بە رێكارەكانی تەندروستی بۆ شۆردنەوەی مردو كە لەناو نەخۆشخانەی قەڵا ئەنجامدەدرێت.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button